ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو هاونیشتمانی خەڵکی شاری نەغەدە بەناوەکانی “مەسعوود مەحموودپوور” و “محەممەدتاهیر ئەلیاسی” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە ڕاگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی قەزایی هەڵیانکوتاویتە سەر ماڵی محەممەدتاهیر ئەلیاسی و بە شێوەیەکی پڕتوندوتیژ دەسبەسەریان کردووە.
ئەو سەرچاوەیە بە هەواڵنێری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕاگەیاند: مەسعوود مەحموودپوور ٢٥ ساڵە و بەرگدروو، کاتێک لەناو تەکسی دابووە، بە لێدان و بێ ڕێزی پێکردن لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
“چاونیوز” پێشتر ڕایگەیاندبوو: ئەیووب ئاڕمەند ٣٥ ساڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی نەغەدەوە دەسبەسەرکرابوو.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاونیشتمانییە هیچ زانیارییەکی ورد لەبەردەست دا نییە.