چاونیوز: دوو هاونیشتمانیی خەڵکی دەڤەری پیرانشار له گرتنگه‌یەکی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندان ناوەندی ئەو شارە گوازرانەوە.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لەماوەی ئەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، دوو زیندانی مەزهەبی به ناوه‌كانی “عه‌بدولعه‌زیز ڕه‌سووڵی” و “ئه‌نوه‌ر مام عه‌لی” كه له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا له لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییەکانەوە له شاری پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ كران.
ئه‌م دوو هاونیشتمانییه دەگهڵ کەسێکی دیكه به ناوی ستار ڕه‌سووڵی (برای عه‌بدولعه‌زیز)، له ڕێكه‌وتی ١٠ی جۆزه‌رداندا له لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتنگه‌یەیەکی ئەمنییەتی ئیتلاعات لە باژێری ورمێ کران.