چاونیوز: بەرەبەیانی سێشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢، دو زیندانی خەڵکی ئیلام بەناوەکانی “شەهرام محەممەد بەیگی” و “ئیقباڵ فەتحوڵلاهی” لە سێدارە دران.
شەهرام محەممەد بەیگی قارەمانی ڕاکردنیی گۆڕەپانی ئێران و ئاسیا بووە کە دوو ساڵ پێشتر بە تاوانی “کوشتنی بە ئانقەست” دەسبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
ئیقباڵ فەتحوڵلاهیش پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتە پێوەندیدارەکان بە “ماددەی هۆشبەر” گیرابوو و سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە کە لە بەندیخانەکانی کەرەج و ئیلام لەسێدارە دراون، لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی فەرمی ئێران یان دەزگای قەزاییەوە بڵاو نەکراویتەوە.