بەرەبەیانی پێنجشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “ئەسعەد ئەمینی” خەڵکی سەردەشت و “سامان فەخری” خەڵکی بانە، لە بەندیخانەی جیرۆفت جێبەجێ کرا.
ئەم دوو بەندکراوە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە لە شاری جیرۆفت دەسبەسەر و لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن دەزگای دادەوە بە سێدارە حوکم درابوون.