بەرەبەیانی چوارشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “مەسعوود جەلیلیان” خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی قەزەڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادەوە بە سێدارە حوکم درابوو.
هەروەها بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “ڕامین کەبیری” خەڵکی سایینقەڵا، بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست”، لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە لەلایەن سەرچاوە فەرمی یان میدیاکانی نێوخۆی ئێرانەوە، ڕانەگەیەندراوە.