بەرەبەیانی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی گوندی “نەسیرکەندی” سەر بە شاری میاندوواو، بە ناوەکانی “سەجاد عەزیزی و ئیبراهیم وەلیزادە”، لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
ئەم دوو بەندکراوە بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەسەر و هاوکات لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن دەزگای دادەوە بە سێدارە حوکم درابوون.