چاونیوز: دوو هاوڵاتی خەڵکی شنۆ کە بۆ سەیران چووبوونە بەنداوی بۆکان، خنکان.
بە پێی هەواڵی جاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩، دوو هاووڵاتیی خەڵکی دەڤەری شاری شنۆ کە بۆ سەیران و ڕابواردن چووبوونە بەنداوی بۆکان بە ناوی “ڕەحمان شکاک کوڕی حسێن و بنیامین شکاک کوڕی ماموستا مەلا جەعفەر لە کاتی مەلە کردن خنکان. شایانی باسە بگوترێ کە ئەو دوو هاووڵاتییە ئامۆزای یەکتر بوونە و لە کاتی ڕزگارکردنی کچێكی مێرمنداڵ لە ڕووباری “زەڕینە”ی بۆکان، گیانیان لەدەست داوە.
جێگای ئاماژەیە ساڵانە لەم ورەزەدا و بە هۆی بێ ئیمکاناتی و نەبوونی هیچ دەرفەتێک بۆ سەیران و ڕاوبواردن خەڵکێکی زۆر لە ڕووبار و بەنداوە و گۆلەکان دا دەخینکێن.