چاونیوز: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە گوندی داشبەندی سەر بە شاری بۆکان، ٣ کەسی خەڵکی ئەو گوندەیان دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژههڵاتی کوردستان” گەیشتوە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی داشبەند و سێ کەسیان بە ناوەکانی فەتاح حەسەن زادە، ئەییوب کوڕی وەستا حەسەنی بەننا و کەسێکی تر بە ناوی سلێمان کە خەڵکی گوندی ئەسپۆغەیە و دانیشتووی داشبەندە، دەسبەسەر کردووە. تا ئێستا یەکێک لەو سێ کەسە ئازاد کراوە بەڵام هەواڵێک لە چارەنووسی دوو کەسەکەی دیکە لەبەر دەستدا نییە.