ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣، دایە “مینا سوڵتانی”، دایکی “شەهریار محەممەدی” لە شەهیدانی بزووتنەوەی #ژنژیانئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی بۆکان بەبێ ئیزنی دادگا و لە ماڵەکەی خۆی، دەسبەسەر کرا.
ئەو دایکە، هەتا ئیستا وێڕای گوشار و هەڕەشەکانی دامەزراوە ئیتلاعاتییەکان، لە مافخوازی کوشتنی کوڕەکەی کۆڵی نەداوە و بەردەوام هەوڵی وەدەست هێنانی مافی خۆی دەدات.
شەهریار محەممەدی ٢٨ ساڵە، ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارەدا و پاش کوژرانی هاوڕێکەی بە ناوی “محەممەد حەسەنزادە” بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکان لە ٢٥ی خەزەڵوەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە شناسایی و بە چەکی شەڕیی تەقەیان لە ماشینی ناوبراو کرد و دوای ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.