چاونیوز: ڕۆژی سێ شەممە ١٩ی گەلاوێژ، چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە بەناوی “خەبات مەفاخری” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
پیشتر لە ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو چالاکە مەدەنیی و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانی دەسبەسەر و بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری نیزام” لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە چوار ساڵ حوکمی “هەڵپەسێراو”ی بەسەردا سەپابوو.
ئەو چالاکە مەدەنییە بۆ جاری دووهەم بەبێ بەڵگەی قەزایی لە ماڵەکەی خۆی لە سنە دەسبەسەر کراوە.