دوو ژن لە سۆنقوڕ و ساینقەڵا خۆیان کوشت. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا خۆیان کوشتووە لانیکەم گەیشتە 40 کەس.
ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی بانەمەڕ، ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵ بە ناوی “مریەم ئەحمەدپوور”، خەڵکی شاری سونقور و کولیایی کە دایکی سێ منداڵ بووە، بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ڕۆژی شەممە، ١٤ی بانەمەڕیش ژنێکی خەڵکی شاری ساینقەڵا، بە ناوی “فەریدە نەسیری” تەمەن ٤٨ ساڵ، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی هێنا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردووش لانیکەم 170 کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوژییان دابوو، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو بوون و کۆتای‌یان به ژیانیان هێناوه. لەو 170 کەسە 62 کەسیان پیاو و 108 کەسیان ژن بوون و که‌م ته‌مه‌نترینیان کوڕێکی 12 ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن 63 ساڵ بووه.