چاونیوز: چوار کەسی خەڵکی شارەکانی سەقز، بۆکان، کرماشان و مەهاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێێ هەواڵی جاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی جۆزەردانی ١٣٩٩، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی ”ئاڵا عەنبەری“ بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”سەلمان عەسکەری“ بە هۆی هەژاری خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی جۆزەدان، لاوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”وریا کامڕەوا“ بە هۆی کێشەی دەروونی خۆی هەڵواسیوە. وریا ڕۆژێک دوای گیان لە دەست دانی دایکی خۆی کوشتووە.
هەروەها، ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردان، کچێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”پەروەر عەلی پوور“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.