لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، خوشک و برایەکی لاوی خەڵکی گوندی “تەرەغە”ی سەر بە شاری بۆکان بە ناوەکانی “سروە شیری” ٢٢ ساڵە و “پەیمان شیری” ١٩ ساڵە، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارە، سەرجەم بە ١٤ مانگ بەندكران، سزا دران.
ئەم دوو هاونیشتمانییە بە “چالاکیی تەبلیغی دژی نیزام لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت” تۆمەتبار کراون و بەپێ حوکمی دەرکراو، سروە بە ٨ مانگ و پەیمان بە ٦ مانگ بەندكران سزا دراون.
ناوبراوان لەگەڵ یەکێکی دیکە لە خزمانیان، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ، بەبێ حوکمی دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ کرابوون و دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.