سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی “دانیال کازمی نژاد”، خەڵکی شاری “شاباد”، بەبێ مافی دوامین چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی جێبەجێ کرا.
ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٠ ساڵەیە، مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو (١٤٠٢) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری خۆی دەستبەسەر و پاشان بۆ زیندانی دیزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرا.
پاش ماوەیەک دانیال کازمی نژاد بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی “سەجاد ئەمیری” لەلایەن دادگای ئینقلابی کرماشانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرا.
سەجاد ئەمری کە لەژێر ناوی “بەرگریکارانی مەزارگە”دا بەشداری شەڕەکانی سوریای کردبوو، لە ٢١ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ لە شاری کرماشان کوژرا.