چاونیوز: دوو کەس لە فەرمانبەرانی ناوەندی پوچەڵ کردنەوەی مین لەکاتی خاوێن کردنەوەی ناوچە سنوورییەکانی کرماشان، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١٧ی خرزەڵوەری ١٣٩٩، بەهۆی تەقینەوەی مین دوو فەرمانبەری ئەو ئیدارەیە بە ناوەکانی عەلی ڕەزایی خەڵکی ئیلام و جەلال ئابسالان خەڵکی کرماشان بریندار بوون.
لەم پێوەندییەدا سەرچاوەیەکی باسی لەوە کرد، لە کاتی خاوێن کردنەوەی ناوچەی سنووری سوومار لە پارێزگای کرماشان، مینێک بەو دووکەسەدا دەتەقیتەوە و عەلی هەردووک چاو و دەستی زۆر بە توندی بریندار دەبێ و جەلالیش شەپۆلی تەقینەوەکە گرتوویەتی و ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێری دان.