چاونیوز: تەقینەوەی مینە بە جێ ماوەکانی سەردەمی شەڕ لە ناوچەی پیرانشار قوربانی لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)،ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ جۆزەردانی ١٣٩٩، جووتیارێکی خەڵکی ئاوایی لک بنی سەر بە شاری پیرانشار بەناوی “ستار ئەسغەری” کوڕی عەبدوڵا لە کاتی ئاوداشتنی دەغڵ و دانی زەوییەکانی خۆی، لە تەنیشت پایگای کۆنی ئەو ناوچەیە مینێکی چێندراوی لە ژێر پێی دا تەقییەوە و بووە هۆی بریندار بوونی.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئاوایی لک بن، ئەو کەسە لاقی بە توندی بریندار بووە و هەر خێرا بەرەو نەخۆشخانەی نەغەدە بەڕێ کرا بەڵام لەبەر سەختی برینەکەی بەشێک لە لاقی و چەند قامکێکی کەرت بووە، ئەو سەرچاوەیە گوتی: ستار تازە لاوە و ساڵی ڕابردوو دیپڵۆمی وەرگرتووە.
جێگای ئاماژەیە هەموو ساڵێک بە دەستپێکی وەرزی بەهار و کەژ و کوێستان خەڵکانێکی دەکەونە سەر ئەو مینانەی دوای چەند دەیە لە شەڕ ک نەکراویتنەوە و قوربانییەکی زۆر دەدەن.