بەهۆی تەقینەوەی مین لە گوندی شوشمێ لە پاوە جوتیارێک بە توندی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موکریان لەو تەقینەوەیەدا کە ڕۆژی سێشەممە، 15ی خاکەلێوە ڕووی داوە، محەممەد شوکری، جوتیاری تەمەن 46 ساڵی خەڵکی ئاوایی شوشمێ لاقێکی پەڕیوە.
کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی حاشا لەوە ناکەن کە زیاتر له 16 میلیۆن مینی له‌کارنه‌خراوی هه‌ڵنه‌گیراوه‌و ده‌یان میلیۆن ته‌قه‌مه‌نی له دوای شه‌ڕ له کوردستان به‌جێ ماون، به‌ڵام که‌مترینی ئه‌وانه هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامارانه له ماوه‌ی ساڵانی 1368، واته دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕ له گه‌ڵ عێڕاق تا ساڵی 89 زیاتر له 2433 که‌س له ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین کوژراون‌و 5601 که‌سیش بریندار بوون. له‌وه‌نده قوربانییه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ئێران کورده‌کان پشکی شێریان به‌رکه‌وتوه‌و 1966 که‌س له‌و کوژراوانه 4717 که‌سیش له برینداره‌کان کورد بوون‌و له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان له پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنه‌و ورمێ بوونه‌ته قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین.
هه‌ر به‌پێی ئاماره ناوچه‌ییه‌کان له ماوه‌ی 4 ساڵی نێوان ساڵانی 1390 تا 1394 هه‌رنه‌بێ 176 که‌س له کوردستان بوونه‌ته قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه خه‌مێکی بۆ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان زیاد کردبێ یان هانی دابن زووتر ئه‌و کێشه‌یه له کۆڵ خه‌ڵکی بکه‌نه‌وه.
بەپێی بانکی زانیاریی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لە ساڵی ڕابردووی 1395دا، تەقینەوەی مین لە کوردستان لانیکه‌م 26 قوربانیی لێکەوتەوە. بە هۆی ئەو تەقینەوانە هەر نەبێ 6 کەس گیانیان لە دەست داوە و 20 کەسیش بریندار بوون.