چاونیوز: تەرمی کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی قەسری شیرن دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠، تەرمی کۆڵبەرێک بەناوی “محەممەد ڕەزا ڕۆستەمی” خەڵکی ئاوایی “قەڵخانی” و دانیشتووی سەرپێڵی زەهاو دۆزرایەوەکە وێدەچێ شوێنەواری لێدان و بریندار بوون بە لەشییەوە هەبێ.
سەرچاوەکانی “یارسان” وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایانگەیاندووە کە، محەممەدڕەزا ڕۆستەمی یەکێک لە شوێن کەوتوانی ئایینی “یارسان”ـە و تەمەن نزیک ٥٠ ساڵە و خاوەن دوو مناڵی کچ و کوڕە.
تەرمی ناوبراو لە نزیک ناوچەی پارێزراوە “قەراوێز” لە نزیک سنووری ڕۆژهەڵات، باشوور دۆزراویتراوە.