ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی “سەعدی مەحموودی”(خەڵکی ئاوایی هەنگەوێ) و “ئومێد ئازەری”(خەڵکی ئاوایی گردباسک) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ئێران بریندار بوون.
ئەم دوو کۆڵبەرە لە سنووری حاجی عومەران (تەمرچین) کراونەتە ئامانج و بریندار بوونە.
ئومید ئازەری بۆ بنکەی پزیشکی شاری سۆران (دیانە) گواسترایەوە و سەعدی مەحمودیش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەیەکیی شاری هەولێر ڕەوانە کرا.