چاونیوز: ڕۆژی یەک شەممە ٢٤ی گەلاوێژ، بەهۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی “شەرهان”ـی سەر بە دێهلۆران دوو کەس گیانیان لەدەست دا و کەسێکیش بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) لەم ڕووداوەدا، هاونیشتمانییەک بەناوی “عەلی ئەکبەری” هەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەست دا کەسێکی دیکەش بەناوی “مێهدی جەوادی” بەهۆی سەختی برینەکانی دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا و کەسێکی دیکەش بەشێوەیەکی سووک بریندار بووە.