چاونیوز: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە لە بەندیخانەی کرماشان ڕاگیرابوو، دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان بە ناوی ”ناسر مورادی“ ئازاد بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناسر مورادی دوای ئەوەی ماوەی پێنج ساڵەی حوکمەکەی تەواو بووە ئازاد کراوە و هەتا ئێستا هەواڵەکەی میدیایی نەبووەتەوە.
ناسر مورادی مانگی جۆزەردانی ١٣٩٤ لەلایەن هێزەکانی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی چوارەمی دادگای شؤڕشی کرماشان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
ئەو حوکمە دوو ساڵ پێش لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کرماشانەوە بۆ پێنج ساڵ بەندکران کەم کراوەتەوە.