بەرەبەیانی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەر، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی گوندی “قرەقاج” سەر بە شاری ورمێ بە ناوی “بورهان ئەنساری”، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە چەند ساڵ پێش بۆ تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.
بورهان ئەنساری خێزاندار و خاوەن سێ منداڵە.