بەرەبەیانی پێنجشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی قوروە بە ناوی “مەیسەم نووری” کوڕی زەبیحوڵڵا، لە بەندیخانەی هەمەدان جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە سێ ساڵ پێش بۆ تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە دەسبەسەر و پاشان لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە بە سێدارە حوکم درا.
مەیسەم نووری لە کاتی دەسبەسەرکردندا بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان بریندار و دوای چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان کرابوو.