چاونیوز: مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ڕۆژی دووهەم، درێژە بە مانگرتن دەدەن.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتیی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممه ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، مامۆستایانی زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ جارێکی دیکە دژ به كه‌مبوونی مووچه و هه‌ڵاواردنی سیستماتیک له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه دژ به كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیان دایه مانگرتن و له ئاماده‌بوون له پۆلی خوێندن خۆیان بوارد.
مامۆستایانی قوتابخانەکانی شارەکانی جوانڕۆ، بۆکان، سەقز، سەوڵئاوا، سنە، مەریوان، زیوییە، کامیاران، دیواندرە، کرماشان و شائاباد هاوکات لەگەڵ بانگەوازی مانگرتنی گشتیی مامۆستایان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە کۆبوونەوە لە دەفتەری قوتابخانەکان، دەستیان دایە مانگرتن.
جێگای ئاماژه‌یه كه به هه‌ڵكشانی هه‌ڵاوسانی ئابووری له ئێران و به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، زۆرینه‌ی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وڕووی گرفتگه‌لی زۆر گه‌وره بونه‌ته‌وه و مامۆستایان وه‌ک یه‌كێک له‌و چینانه ئه‌ژمار ده‌كرێن كه سه‌ره‌ڕای فیداکاری و تێكۆشانێكی زۆر و وه‌ک یه‌كێک له چینه كاریگه‌ره‌كان بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵگا، له هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و به داهاتێكی كه‌مه‌وه درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.