لە ناوچەی لەیلاخ دوو کچی لاو لە ڕێگەی خۆکوشتنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
دوو رۆژ لەمەپیش لە شارۆچکەی گردمیران سەر بە شاری دێولان کەسێک بە ناوی سومەییە وەیسی تەمەن ٢٣ ساڵ بە هۆی گرفتی بنەماڵییەوە پەنای بۆ خۆکوژی بردووە و هەروەها کچێکی دیکەش خەڵکی ئاوایی “بەوەجان” بەناوی نگین محەممەدی بە هەمان شێوە گیانی لە دەست داوە
لە ماەی ئەم حەوتوویەدا زیاتر لە ٥ حاڵەتی خۆکوشتن لە ناوچەکانی کوردستان رووی داوە.
خوکوشتن یەکێک لە دیاردە کۆمەڵایەتییەکانە کە رۆژ بە دوای رۆژ لە کوردستان لە زیاد بوون دایە و تا ئێستا لە لایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانەوە هیچ پلان و بەرنامەیەک بۆ پێشگرتن لە پەرەسەندنی ئەو دیارەیە نەهاتووتە ئاراوە.
کارناسانی بواری کۆمەڵایەتی و دەروونناسان، ڕەتی خۆکوشتنەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە مەترسیدار دەزانن و، خوازیاری ئەوەن کە لە ڕێگەی جۆراوجۆر سەرەنج بدرێ.
لە پێوەندی لەگەڵ دیاردەی خوکوژیی پارێزگای ئیلام پلەی یەکەمی هەیە و هەروەها شاری ئەیوان سەر بەو پارێزگایە لە رێژەی خۆسووتاندنی ژنان یەکەمی جیهانە.
لەماوەی هاوینی ئەمساڵدا زیاتر لە 27 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە و ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 16 کەس لەوانی بڵاو کردۆتەوە.
شایانی باسە لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا لە کوردستان هەرنەبێ 35 کەس خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 23 کەس لەوانی بە تۆمار کردوە.