کارگەی فولادنەوردی شاری ئەیوان لە پارێزگای ئیلامدا، ماوەی دوو مانگ بە هۆی کێشەی پشکدارەکانیەوە داخراوە و ٥٠ کرێکاریش لەو کارگەیەدا بێکار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی حکوومەتی “ئیلنا”، ٥٠ کرێکاری کارگەی بەرهەمهێنانی “مێڵگرد” و جۆرەکانی، بە هۆی کێشەی ناوخۆیی پشکدارانی ئەو کارگەیە، بێکار بوون.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، سەرەڕای داخرانی ئەو کارگەیە و بێکاریی ٥٠ کرێکار، ئەو کرێکارانە، هەتا ئێستا بیمەی بێکاریی خۆیان وەرنەگرتووە.
بەرپرسی سەنعەت، کان و بازرگانیی شاری ئەیوان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: “ئەو کارگەیە پاش نەورۆز داخراوە و هیچ جۆرە چالاکییەکی ئەنجام نەداوە.”
کارگەی مێڵگردی نۆردی شاری ئەیوان، ساڵی ٩٠ دامەزراوە و ساڵانە بە بڕی ١٥٠ هەزار تۆن و بەرهەمهێنانی ٢٠٠ هەزار تۆن شمش، گۆڕانکارێکی بنەڕەتی لە بەخشی کەرەستەی بیناسازی بە تایبەت ئاسنەواڵە لەو پارێزگایەدا بووە.