به بڕیاری حیراسه‌تی زانکۆی ئازادی کرماشان ڕێ له خوێندنی خوێندکارێکی خه‌ڵکی کرماشان گیرا.
ماڵپه‌ری “ماف‌نیوز” بڵاوی کردوه که سینا شادابی، خوێندکاری به‌شی مێعماری له زانکۆی ئازادی کرماشان به تاوانی بههاییبوون له زانکۆ ده‌رکراوه و له مافی درێژه‌دان به خوێندن بێبه‌ش کراوه.
بێبه‌شیی به‌هاییه‌کان له خوێندنی زانکۆ به بڕیاری په‌سندکراوی ساڵی ٦٩ له‌لایه‌ن شورای به‌رزی فه‌رهه‌نگییه‌وه ده‌کرێ که ڕێگری له خوێندنی به‌هاییه‌کان له زانکۆ و دامه‌زرانی ئه‌وان له ئیداره و کاروباری ده‌وڵه‌تیدا ده‌کاو ئه‌و ره‌وته له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن روحانیش به‌رده‌وامه.
بێبه‌شیی به‌هاییه‌کان له مافی هاووڵاتیبوون له حاڵێک دایه که کۆماری ئیسلامی ئیدیعا ده‌کا له ئێران مافی وه‌ک یه‌ک بۆ هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته دابین کراوه.
شێوازه‌كانی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌ڵاواردنی به‌هاییه‌كان قه‌ده‌غه‌كردنی ٣ نه‌سڵی به‌هاییه‌كان له كاروباری ده‌وڵه‌تی، بێبه‌شكردنیان له كاروباره ئابوورییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت، پێنه‌دانی مۆڵه‌ت بۆ كرانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و هه‌وره‌ها بێبه‌شكردنیان له په‌روه‌رده و فێركردن له ئاستی زانكۆكان.
به‌پێی راپۆرتی نوێنه‌ری پله‌به‌رزی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیی به‌هاییه‌كان له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی‌٢٠١٥ تا ئێستا زیاتر له‌٨٦٠ كه‌س له به‌هاییه‌كان له ئێران ده‌سبه‌سه‌ركراون و نزیك به 275 كه‌سی دیكه‌ش زیندانی كراون. هەروەها له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به‌هاییه‌كان به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی سزای قورس دراون.
شایانی باسه كه قانوونی بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامی ئێران ئایینی به‌هایی له‌و وڵاته‌دا به ڕه‌سمی ناناسێ.