چاونیوز: هێزەکانی هەنگی مەرزی بە تەقەی ڕاستەوخۆ شوانکارەیەکیان لە سنووری سەردەشت بریندار کرد.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی هەینی ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، هاونیشتمانییەک بەناوی “ئازاد” خەڵکی ئاوایی “دۆڵەتوو” سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووری بریندار بوو.
ئەو هاونیشتمانە سەرقاڵی ڵەوەڕاندنی ڕانە مەڕی خۆی بووە کە یەکێک لە پاسگاکانی سەر سنوور تەقەی لێدەکا و بە سەختی بریندار دەبێ.
ئەو هاونیشتمانییە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەردەشت کراوە.