چاونیوز: لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا لە سنووری ناوچەی بانە، هێزەکانی هەنگی مەرزیی کۆماری ئیسلامی تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی “سەرکەوت میرزایی” بریندار بووە.
جێگای ئاماژەیە کە، ئەو کۆڵبەرە بە چەکی “تاپڕ” تەقەی لێکراوە و لاقی بریندار بووە، هەروەها سەرکەوت میرزایی پێشتریش لە ڕێکەوتی سێ شەممە ۱۱ی جۆزەردان لەلایەن ئەو هێزانەوە دەگیرێ و بە سەرنێزە بریندار دەکرێ و بارەکەشی تاڵان دەکرێ.
https://t.me/ikhrc