چاونیوز: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی هەواڵی چاونیوز بە گێڕانەوە لە هەنگاو، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە خەڵکی سەلاسی باوەجانییە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، بەڵام بە هۆکاری ئەمنی و ئەوەی کە مەترسی دەستبەسەر کرانی لەسەرە، ناوەکەی پارێزراوە.
ئەو کۆڵبەرە لەبەر مەترسی گرتنی هەنووکە لە شوێنێکی مەدەنی دەرمان دەکرێ.