ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٢، هێزەکانی جێگیر لە سنووری “هەنگەژاڵ”ـی بانە بەشێوی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە کە لە ئاکام دا دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “زانیار سەبوور” خەڵکی بۆکان و “محەممەد وەکیلی” خەڵکی سەقز بە توندی بریندار بوون.
پێشتریش لە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی سەرماوەز، دوو کۆڵبەری دیکەی سەقز بەناوەکانی “ئومید ئیلهامی” و “وەفا ڕەسووڵنژاد” لە بەرزاییەکانی ناوچەی سنووری ئاماژە پێکراو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە سەختی بریندار کرابوون.
ئومید ئیلهامی پشت و نێوقەدی، وەفا ڕەسووڵنژادیش سمت و ڕانی بە سەختی پێکراوە و بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری تەورێز گوازرایەوە.