چاونیوز: ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ڕەشەمە، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگای جوانڕۆ – پاوە، لە ناوچەی شوانکارە، ٦ کۆڵبەر بەسەختی بریندار بوون کە باری تەندروستیی دوو کەسیان نالەبار ڕاگەیەندراوە.
شوناسی ئەو کۆڵبەرانە، “مێرساد دەرویشی، زەکریا ئەحمەدی، سەلاح ڕەحمانی، ماکوان، وەهاب و زەکریا” ڕاگەیەندراوە.
بەپێی زانیارییەكانی چاونیوز ئەو ٦ کۆڵبەرە خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانین و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی كراون.