بەرەبەیانی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، پێنج کۆڵبەر کە هەتا ئێستا ناوی چوار کەسیان بەناوەکانی “مەسعوود مەنسووری، ئومید مرادی، محەممەد و هادی”(بەناوی بچووک و بێ نازناو) ئاشکرا بووە، بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بریندار بوونە.
لەلایەکی دیکەوە، شەوی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، پێنج کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە رێگادا بریندار بوون کە ڕەوشی گشتیی یەکێک لەو کۆڵبەرانە بەناوی “ناسح محەممەدی” خراپ باس کراوە.
هەر ئەوێ ڕۆژێ و لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێک بەناوی “کەماڵ حەبیبی” خەڵکی ئاوایی “هەشمیز” سەر بە شاری سنە بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزیی نەوسوود، دەستی چەپی بریندار بووە.
هەروەها ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێک بەناوی “هیوا ڕەحیمپەنا” خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزیی هەنگەژال بریندار بوو.
هێزە نیزامییەکان دوای ئەوەیکە ئەو کۆڵبەرەیان دەسبەسەر کردووە و لێیان داوە لە مەودای زۆر نزیکەوە تەقەیان لێکردووە و بە سەختی برینداریان کردووە.