ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی سنە بەناوی “فەردین وەیسی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکیی ساچمەیی هێزەکانی حکومەت، بەسەختی بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە بە بەرزاییەکانی سنووریی “هەنگەژال”ـی بانە؛ دەست، سینگ و سکی بریندار کراوە.
هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە نازناوی “ئەحەدی” خەڵکی هەورامانی تەخت بەهۆی هەڵدێران لە بەرزاییەکانی “تەتە”، بە سەختی بریندار بووە.