چاونیوز: دوو برای کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە توندی بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠، هێزەکانی هەنگی مەرزیی شاری نەوسوود لە کەمینێک دا تەقە لە کاروانی کۆڵبەران دەکەن و لەئاکام دا دوو برای کۆڵبەر بە چەکی تاپڕ بریندار کران.
“چاونیوز” شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرە برایە “پوریا وەیسی” و “فەریاد وەیسی” ڕاگەیاندووە.