چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٢، دوو منداڵ بە ناوەکانی ئەرشیا نووری تەمەن ٩ ساڵ و پێشڕەو سەمەدی تەمەن ١١ ساڵ، لە گوندی سەراوقامیشی سەر بە شاری سنە، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.
ئەو منداڵانە لە دەوروبەری پایگای سەراوقامیش سەرقاڵی یاریکردن بوون کە ئەرشیا و پێشڕەو بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گوازراونەتەوە.
ئەرشیا نووری دەست و دەموچاوی بە توندی بریندار بووە و لە بارودۆخێکی نالەباردایە. بەڵام پێشڕەو سەمەدی، بارودۆخی گشتیی جێگیرە و لەژێر چاودەێریی پزیشکیدایە.