چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی نەغەدە بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگایی کردنی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “قاڕنێ”ـی سەر بە شاری نەغەدە بە ناوی “سەردار ڕامین” بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ ئازاد کرا.
ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانان وێڕای چەند کەسی دیکە لە ئەندامانی بنەماڵەکەی بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو، زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەر دەستدا نییە.