چاونیوز: ئیقبال زارعی کوری حاجی محه‌مه‌د خه‌ڵکی ئاوایی “وشیهره”ی سه‌رشیو، دانیشتووی شاری سه‌قز گه‌ره‌کی به‌هارستان، زیندانی سیاسی، دوای تێپه‌ڕ بوونی سێ ساڵ و شه‌ش مانگ له حوکمه 5 ساڵانه‌که‌ی به شێوه‌ی مه‌رجدار ئازاد کرا.
به پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی ماڤی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئیقبال زارعی ڕۆژی چوارشه‌ممه 24ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به نیشانه‌ی ناڕزایه‌تی له هه‌مبه‌ر به‌ڕێوه‌نه‌چوونی به‌خشینی حوکمه‌که‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسی دادگا، ده‌ستی به مانگرتن کردبوو و دوای نزیک سێ حه‌وتوو، دانیان به داواکارییه‌که‌ی دانا و له زیندان ئازاد کرا.
ئیقبال زارعی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، ڕۆژی 19ی پووشپه‌ڕی 1395 له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کانی ڕێژیمی ئێران به تاوانی هاوکاری ده‌گه‌ڵ هێزێکی کوردی دژبه‌ری نیزام ده‌ستبه‌سه‌ر و 5 ساڵی حوکم درابوو و له ئاکام له به‌ندیخانه‌ی سه‌قز کۆتایی به حوکمه‌که‌ی هات.