فارسی
English
بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین لە کەرەج لەسێدارە درا
بەندکراوێک لە ورمێ لەسێدارە درا
بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان لە کەرەج لەسێدارە درا
هەورام مێهرنەوایی، بەندکراوی سیاسیی بزووتنەوەی ژینا، مانی لە خواردن گرت
بەندکراوێکی خەڵکی سنە لە بەندیخانەی کەرەج لە سێدارە درا
کۆڵبەری ئامرازێکی سیاسیی حکوومەتە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەی وشیاریی چینایەتی و نەتەوەیی گەلی کورد
کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت کوژرا
دەسبەسەرکردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەهاباد و زەوتکردنی جلوبەرگی کوردیی دوو هاونیشتمانیی دیکە
عەلی دانشی دیسانەوە دەسبەسەر کرا
دەسبەسەرکردنی سێ هاونیشتمانیی خەڵکی شنۆ
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

ناساندنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بە “جینایەت دژی مرۆڤایەتی” دەسکەوتێکی گرینگ لە خەباتی دژی کۆماری ئیسلامی‌دایە

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2024-03-08
  • کات: 15:49

هاونیشتمانییان!
ڕێکخراوە سیاسی، مەدەنی و مافیی مرۆڤییەکان!

کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان کە ڕۆژی ٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ لەلایەن شوڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە کۆی دەنگی وڵاتانی ئەندام دامەزرا، دوای پتر لە ساڵێک لێکۆڵینەوەکانی خۆی لەهەمبەر پێشێلکارییە بەربڵاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرکوتی بێبەزەییانەی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی، ئەمڕۆ هەینی ١٨ی ڕەشەممە بەرانبەر بە ٨ی مارس ڕاپۆرتی خۆی بڵاو کردەوە. لەم ڕاپۆرتەدا کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکات لە ڕۆژی جیهانیی ژندا پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەتایبەت لەدژی ژنان و کچانی بە “جینایەت دژی مرۆڤایەتی” ناو بردوە.
“جینایەت دژی مرۆڤایەتی” لە بڕگەی حەوتەمی ئەساسنامەی نێونەتەوەیی “ڕۆم” بۆ دامەزراندنی “دادگای سزادانی نێودەوڵەتی” وەک یەکێک لە گەورەترین تاوانەکان بە دژی مرۆڤایەتی بە جوانی ئاماژەی پێ کراوە کە بەشێک لەو تاوانانە بریتین لە؛ کوشتن، سێدارە، سڕینەوە، گرتن و ڕفاندنی زۆرەملێ، ئازار و ئەشکەنجە، دەستدرێژی سێکسی، ئازار و ڕاوەدوونانی گرووپێک یان کۆمەڵەیەک بە هۆکاری سیاسی، زایەند، نەتەوەیی، کولتووری، ئایینی، ڕەگەزی و بە گشتی هەرجۆرە هێرش و سەرکوتێکی سیستماتیک دژی مرۆڤایەتی.
کۆمیەتی دۆزینەوەی ڕاستییەکان بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێکی سەرەتایی لە لێکۆڵینەوەکانی خۆی، جارێکی دیکە پشتڕاستی کردەوە، حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی سیستماتیک و ئامانجدار بە مەبەستی سەرکوتی هەرجۆرە ناڕەزایەتییەکی تەنانەت ئاشتیخوازانەش بەتایبەت میناکی بزووتنەوەی ژینا بە کوشتن، سێدارە، گرتن و هێرشی بێبەزییانە هەوڵی سەرکوت و لەنێوبردنیان دەدات. جێگای وەبیرهێنانەیەوە کە ڕوودانی هەر ئەوجۆرە جینایەت و کارەساتانەی مرۆڤایەتی بووە هۆی دامەزراندنی دادگاکانی نێودەوڵەتیی ناسراوی وەک “نۆرنبێرگ”، “یوگسلاوی”، “ڕواندا”، “لیبی” و… . بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، دەستەڵاتدارنی ئێران کە ئەو تاوانە سامناکانەیان کردوە، دەبێ لە دادگا نێونەتەوەییەکاندا سزا بدرێن. هاوکات ئەو پەروەندەیەش بۆ بەدواداچوونی قەزایی و جێبەجێکردنی پرۆسەی ڕاستەقینەی خۆی بنێردرێتە شوڕای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیاری شیاو و یاسایی لەسەر بدرێ.
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز) وێڕای پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە لە سەرجەم هاونیشتمانیان بەتایبەی بنەماڵەی شەهیدان، زیندانیان سیاسی، برینداران و چالاکان و ڕێکخراەکانی مافی مرۆڤی، ڕایدەگەیەنێ؛ قۆناغێکی دیکەی هەستیار بۆ کۆتایی‌هێنان بە پێشێلکارییەکانی ئاشکرای مافی مرۆڤی لە کوردستان و ئێران هاتووەتە ئاراوە و دەبێ لەم دەرفەتەش بە شێوەی یاسایی و هاوکاریی وڵاتانی ئازاد و دێموکراتیک کەڵک وەربگرین بۆ گرتن و دادگاییکردنی دەستەڵاتدارانی ئەو نیزامەی ٤٥ ساڵە بە شێوازی جۆراوجۆر نەتەوەکانی نێو ئەو جوغرافیایە دەچەوسێنێتەوە و مافیان پێشێل دەکات.

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)
١٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ (٨ی مارسی ٢٠٢٤)

بابەتی پێوەندیدار

بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین لە کەرەج لەسێدارە درا

بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین لە کەرەج لەسێدارە درا

2025-05-15
بەندکراوێک لە ورمێ لەسێدارە درا

بەندکراوێک لە ورمێ لەسێدارە درا

2025-05-15
هەڕەشەکردن لە چالاکانی مەدەنی، فەرهەنگی و ژنان لە بەرەبەری ٨ی مارس و نەورۆزدا

بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان لە کەرەج لەسێدارە درا

2025-05-15
هەورام مێهرنەوایی، بەندکراوی سیاسیی بزووتنەوەی ژینا، مانی لە خواردن گرت

هەورام مێهرنەوایی، بەندکراوی سیاسیی بزووتنەوەی ژینا، مانی لە خواردن گرت

2025-05-15
سێدارە

بەندکراوێک لە ورمێ لەسێدارە درا

by IKHRC

بەندکراوان

هەورام مێهرنەوایی، بەندکراوی سیاسیی بزووتنەوەی ژینا، مانی لە خواردن گرت

by IKHRC
2025-05-15
ناساندنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بە “جینایەت دژی مرۆڤایەتی” دەسکەوتێکی گرینگ لە خەباتی دژی کۆماری ئیسلامی‌دایە

ناساندنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بە “جینایەت دژی مرۆڤایەتی” دەسکەوتێکی گرینگ لە خەباتی دژی کۆماری ئیسلامی‌دایە

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2024-03-08
  • 15:49

هاونیشتمانییان!
ڕێکخراوە سیاسی، مەدەنی و مافیی مرۆڤییەکان!

کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان کە ڕۆژی ٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ لەلایەن شوڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە کۆی دەنگی وڵاتانی ئەندام دامەزرا، دوای پتر لە ساڵێک لێکۆڵینەوەکانی خۆی لەهەمبەر پێشێلکارییە بەربڵاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرکوتی بێبەزەییانەی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی، ئەمڕۆ هەینی ١٨ی ڕەشەممە بەرانبەر بە ٨ی مارس ڕاپۆرتی خۆی بڵاو کردەوە. لەم ڕاپۆرتەدا کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکات لە ڕۆژی جیهانیی ژندا پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەتایبەت لەدژی ژنان و کچانی بە “جینایەت دژی مرۆڤایەتی” ناو بردوە.
“جینایەت دژی مرۆڤایەتی” لە بڕگەی حەوتەمی ئەساسنامەی نێونەتەوەیی “ڕۆم” بۆ دامەزراندنی “دادگای سزادانی نێودەوڵەتی” وەک یەکێک لە گەورەترین تاوانەکان بە دژی مرۆڤایەتی بە جوانی ئاماژەی پێ کراوە کە بەشێک لەو تاوانانە بریتین لە؛ کوشتن، سێدارە، سڕینەوە، گرتن و ڕفاندنی زۆرەملێ، ئازار و ئەشکەنجە، دەستدرێژی سێکسی، ئازار و ڕاوەدوونانی گرووپێک یان کۆمەڵەیەک بە هۆکاری سیاسی، زایەند، نەتەوەیی، کولتووری، ئایینی، ڕەگەزی و بە گشتی هەرجۆرە هێرش و سەرکوتێکی سیستماتیک دژی مرۆڤایەتی.
کۆمیەتی دۆزینەوەی ڕاستییەکان بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێکی سەرەتایی لە لێکۆڵینەوەکانی خۆی، جارێکی دیکە پشتڕاستی کردەوە، حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی سیستماتیک و ئامانجدار بە مەبەستی سەرکوتی هەرجۆرە ناڕەزایەتییەکی تەنانەت ئاشتیخوازانەش بەتایبەت میناکی بزووتنەوەی ژینا بە کوشتن، سێدارە، گرتن و هێرشی بێبەزییانە هەوڵی سەرکوت و لەنێوبردنیان دەدات. جێگای وەبیرهێنانەیەوە کە ڕوودانی هەر ئەوجۆرە جینایەت و کارەساتانەی مرۆڤایەتی بووە هۆی دامەزراندنی دادگاکانی نێودەوڵەتیی ناسراوی وەک “نۆرنبێرگ”، “یوگسلاوی”، “ڕواندا”، “لیبی” و… . بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، دەستەڵاتدارنی ئێران کە ئەو تاوانە سامناکانەیان کردوە، دەبێ لە دادگا نێونەتەوەییەکاندا سزا بدرێن. هاوکات ئەو پەروەندەیەش بۆ بەدواداچوونی قەزایی و جێبەجێکردنی پرۆسەی ڕاستەقینەی خۆی بنێردرێتە شوڕای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیاری شیاو و یاسایی لەسەر بدرێ.
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز) وێڕای پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە لە سەرجەم هاونیشتمانیان بەتایبەی بنەماڵەی شەهیدان، زیندانیان سیاسی، برینداران و چالاکان و ڕێکخراەکانی مافی مرۆڤی، ڕایدەگەیەنێ؛ قۆناغێکی دیکەی هەستیار بۆ کۆتایی‌هێنان بە پێشێلکارییەکانی ئاشکرای مافی مرۆڤی لە کوردستان و ئێران هاتووەتە ئاراوە و دەبێ لەم دەرفەتەش بە شێوەی یاسایی و هاوکاریی وڵاتانی ئازاد و دێموکراتیک کەڵک وەربگرین بۆ گرتن و دادگاییکردنی دەستەڵاتدارانی ئەو نیزامەی ٤٥ ساڵە بە شێوازی جۆراوجۆر نەتەوەکانی نێو ئەو جوغرافیایە دەچەوسێنێتەوە و مافیان پێشێل دەکات.

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)
١٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ (٨ی مارسی ٢٠٢٤)

بابەتی پێوەندیدار

بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین لە کەرەج لەسێدارە درا

بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین لە کەرەج لەسێدارە درا

2025-05-15
بەندکراوێک لە ورمێ لەسێدارە درا

بەندکراوێک لە ورمێ لەسێدارە درا

2025-05-15
هەڕەشەکردن لە چالاکانی مەدەنی، فەرهەنگی و ژنان لە بەرەبەری ٨ی مارس و نەورۆزدا

بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان لە کەرەج لەسێدارە درا

2025-05-15
هەورام مێهرنەوایی، بەندکراوی سیاسیی بزووتنەوەی ژینا، مانی لە خواردن گرت

هەورام مێهرنەوایی، بەندکراوی سیاسیی بزووتنەوەی ژینا، مانی لە خواردن گرت

2025-05-15
Next Post
مەدەنییەت وەک دۆکترینی کۆماری کوردستان هەتا ئیستا

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی