لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا، “ئەحمەد حەسەنزادە” باوکی “محەممەد حەسەنزادە” لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی شاری بۆکان، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام”، بە سێ مانگ بەندی تەعزیری حوکم درا.
ئەم حوکمە ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
ئەحمەد حەسەنزادە، ٢٥ی خەرمانانی ئەمساڵ لە یەکێک لە شەقامەکانی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی دواتری ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.
ناوبراو ڕۆژی ٢٧ی خەرمانان، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.
شایانە باسە کە؛ سوڵماز حەسەنزادە کچی کاک ئەحمەد، لە ماوەی ڕابردوودا بە ساڵێک بەندکران حوکم دراوه. هەروەها ناوبراو چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بانگ کراوە.