حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی تەعزیری دژی ئارمان شادیوەند، گۆرانیبێژ و ئاهەنگسازی خەڵکی دەڕەشار سەر بە شاری ئیلام، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بانەمەڕ، لەلایەن لقی ٩ی دادگای پێداچوونەوەی ئەم پارێزگایە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.
ئەم حوکمە پێشتر لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیلام دەرچووبوو.
بەپێی حوکمی دەرکراو لەلایەن دادوەر “تالب دێگۆنبەدی” و ڕاوێژکاری دادگا “عەلی ئەسغەر شەریفی”، ئارمان بە تۆمەتی “بێڕێزیکردن بە ڕێبەر” بە ١٦ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام” بە ٨ مانگ بەندکران حوکم دراوە.
ئەم هونەرمەندە پێشتریش بە ٣٠ زەربە قامچی حوکم درابوو.