چاونیوز: چالاکی فەرهەنگی ئەدەبیی ناسراوی خەڵکی شاری سنە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، “ئیرەج عەبادی” ڕۆژنامەنووس، شاعیر و نووسەری دیاری کورد دوای چوار ڕۆژ ڕاگرتن و لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، “ئیرەج عبادی” چالاکی کەلتوری ئەدەبی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بەبێ هەبوونی بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەیەکی ئەمنییەتی کرابوو.
هێزە ئیتلاعاتییەکان دوایی پشکنینی ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە دەستیان بەسەر کامپیوتر و موبایلی ناوبراو داگرتبوو و هەتا ئێستا ئەو کەرەسانەیان پێ نەداویتەوە.
“ئیرەج عبادی” شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ و سەرنووسەری حەوتوونامەی “لوتکە” لە شاری سنەیە کە بەهۆکاری هەتا ئێستا ناڕوون ماوەی چوار ڕۆژ لە ژێر لێپرسینەوەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دابووە.