لە شارەدێی “نێ”ی مەریوان لاوێک لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەسبەسەر کرا.
ئێوارەی ڕۆژی 30ی ڕەشەممە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاردێی نێی مەریوان هەڵیان کوتایە سەر چەند کەسێکی خەڵکی ئاوایی و یەک لەوانیان دەسبەسەر کرد.
ئارێز دانش، خوێندکاری زانکۆ پەیام نووری مەریوان کە لەو پەلامارەدا دەستەبەسەر کراوە، بە توندی لێی دراوە و لاقێکی شکاوە.
بەپێی هەواڵی پەیامنێری چاونیوز ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە و هاوکات دەستبەسەریشە.