دەسبەسەرکرانی ئانیسا جەعفەری، چالاکیی مەدەنیی خەڵکی شائابادی کرماشان دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی سەرماوەز چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شائابادی کرماشان بە ناوی “ئانیسا جەعفەری مێهر ” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
دەسبەسەرکردن ئانیسا لە درێژەی ئەم ڕەشبگیرەوە دێ کە لە دوای خۆپیشاندانەکانی کۆتایی مانگی خەزەڵوەرەوە دەستی پێکردوە.
شایانی باسە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو چوار چالاکی ئەدەبی و مەدنیی دیکەی خەڵکی شاری “شاباد”یان بە ناوەکانی “ئاکۆ جەلیلی، داریوش مورادی، سۆهراب مورادی و ئەحمەد بساتی” قۆڵبەست کراون.