چاونیوز: بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ، لە ڕێگای پیرانشار ــ نەغەدە، چەندین کرێکار گیانیان لە دەست دا و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئەمڕۆ هەینی، ١٠ی ڕەزبەر، لە ئاکامی ڕووداوی هاتووچۆ، ٢٥ کرێکار لە نێو مینیبووسێکدا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ببوون و لە ئاکامدا ٢ کەسیان بە ناوەکانی “خالید کاکۆچووکە” و “محەممەد مەحموودوەند” گیانیان لە دەست دا و ٢٣ کەسیان کە زۆربە ژن و مێرمنداڵن بە توندی بریندار بوون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیاریی لەسەر گیانلەدەستدراوان و برینداران ئەوەندەیە کە ئاماژەیان پێ کرا، لە ئەگەری بەدەستهێنانی زانیاریی وردتر خوێنەرانی چاونیوز ئاگادار دەکرێنەوە.





