مەعسووم ئەحمەدی و ئامۆزاکەی جاندار ئەحمەدی، دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بەهۆی کەوتنە ژێر ڕنووی بەفر لە سنوورەکانی نێوان ئێران و تورکیە، گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی سەرماوەزی ۱۴۰۴، مەعسووم ئەحمەدی و جاندەر ئەحمەدی، خەڵکی گوندی کوران لە ناوچەی سۆما و برادۆستی شاری ورمێ، بە هۆی کەوتنە ژێر ڕنووی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کۆلبەرێکی دیکە کە لەگەڵیان بووە، بەهەمان شێوە لە ژێر ڕنوودا ماوەتەوە و دواتر ڕزگارکراوە.





