چاونیوز: کرێکارێکی کورد لە کاتی کارکردندا، بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی ڕەزبەر، “هێمن قەرەنیپوور”، ٢٤ ساڵە، خەڵکی گوندی قەرمیش، سەربە شاری بۆکان، لە کاتی کارکردندا و بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆر، دەسبەجێ گیانی لە دەست دا.
لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو، ئەمە چەندین حاڵەتی گیانلەدەستدانی کرێکارانی کوردە کە بە هۆی لەبارنەبوونی بەستێنی کار و کەمتەرخەمیی خاوەنکارەکان ڕوویان داوە.





