چاونیوز: کرێکارێکی کورد بە هۆی بەربوونەوە لە بینایەکی بەرز گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە، ٩ی خەزەڵوەر، “پەیمان حوسێنی”، خەڵکی گوندی “بەڵەبەران” و دانیشتووی شاری پاوە، کە بە مەبەستی کارکردن هاتبووە شاری سلێمانی، لە کاتی کارکردندا لە بینایەکی بەرز بووەوە و گیانی لە دەست دا.
شایانی باسە، ئەمساڵ چەندین کرێکاری کوردی ڕۆژهەڵات، کە بە هۆی هەژاری و باری نالەباری ئابووریی ڕۆژهەڵات بۆ کرێکاری ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، بە هۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی بەستێنی گونجاوی کار تووشی ڕووداوی کار بوون و گیانیان لە دەست داوە.





