چاونیوز: کرێکارێکی کورد بە هۆی کەمتەرخەمیی خاوەنکار و نەبوونی کەرەستەی پێویستی خۆپاراستن، گیانی خۆی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، ڕۆژی دووشەممە، ٦ی ڕەزبەر، کرێکارێکی کورد، بە ناوی “ئیبراهیم کەڵەشی” خەڵکی گوندی “باڵوێ” سەربە شاری ورمێ، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی و قووڵبوونی برینەکانی گیانی خۆی لە دەست دا.
گیانلەدەستدانی کرێکارانی کورد لە کاتی ڕاپەڕاندنی کاردا، بۆ نەبوونی کەرەستەی پێویستی خۆپاراستن و کەمتەرخەمیی خاوەنکار و بەرپرسانی پێوەندیداری حکوومەتی دەگەڕێتەوە و ئەم کەمتەرخەمییانە ساڵانە دەیان کرێکاری کورد ڕووبەڕووی مەترسیی مەرگ و لەدەستدانی ئەندامانی جەستەیان دەکاتەوە.





