چاونیوز: دوای ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە، گرتن و کوشتنی هاووڵاتییانی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، “نیما جەعفەری”، چالاکوانی کورد، خەڵکی گوندی “سەرتەنگ”، هەڵکەوتوو لە ناوچەی ئەیوانغەرب لە پارێزگای ئیلام، لە بەندەرعەباس ڕفێندرا، پاش چەند ڕۆژێک بە هۆی ئەشکەنجە و دەستدرێژی جەستەیی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان، لە بەندەرعەباس گیانی لەدەست دا.
بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، نیشانەکانی خراپ مامەڵەکردن و توندوتیژی لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا لەسەر جەستەی بینراوە.
تەرمی ئەم چالاکە کوردە پاش تێپەڕاندنی ڕێوشوێنی ئەمنییەتی و بە مەرجی بێدەنگی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
بنەماڵەی ئەم چالاکە کوردە بۆ پێشگرتن لە بڵاوکردنەوەی وردەکارییەکانی دۆسیەکە بۆ میدیاکان، تووشی هەڕەشە و بەربەست بوون.
شایانی باسە، نیما جەعفەری، لە سەردەمی بزووتنەوەی “ژینا”دا، چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ئەشکەنجە کراوە.
هەروەها پێشتر، ئەندامی حیزبێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە و پێش دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی “ژینا” بە هۆی بنەماڵەکەیەوە گەڕاوەتەوە ئێران.





